ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/2/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ زانا عه‌زيز له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ئارام باله‌ته‌يى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و گوته‌بێژى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌مي قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى.
به‌ڕێزيان خه‌مى له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ئارام باله‌ته‌يى به خه‌مى خۆيان زانى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانى و هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه زانا عه‌زيز، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مي نێچيرڤان بارزانى و هه‌موو ئه‌و پشتگيرى و چاودێرييه‌ى له ماوه‌ى نه‌خۆشكه‌وتنيدا پێشكه‌شيان كرابوو، دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.