Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 06:17

شاری نه‌جه‌ف بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌ڕووی چوونه‌ ناوه‌وه‌ و ده‌رچووندا داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدا، شاری نه‌جه‌ف باشووری عێراق، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌روازه‌كانی به‌ڕووی شاره‌كانی دیكه‌دا داده‌خات.

لوئه‌ی یاسری ،پارێزگاری نه‌جه‌ف، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی قه‌یرانه‌وه‌ بڕیاردراوه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ شاره‌كه‌ به‌ڕووی چوونه‌ ناوه‌وه‌ و ده‌رچووندا دابخرێت.

لوئه‌ی یاسیری باسی له‌وه‌كرد كه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كاندا سه‌دا 50ی كارمه‌ندان نه‌هێنراونه‌ته‌وه‌ بۆسه‌ر كار و هه‌موو ناوه‌نده‌كانی سه‌ردانی شیعی و ناوه‌نده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ داخراون.

وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق، حه‌سه‌ن ته‌میمی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاندبوو كه‌ حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی به‌ریتانیا له‌ وڵاتدا تۆماركراوه‌.

حكوومه‌تی عێراق، بڕیاری ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌ 18ی شوباته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 8:00 بۆ 5:00 قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نێت.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ ناوه‌نده‌ بازرگانییه‌كان، قاوه‌خانه‌كان، كافیتێریا و چێشتخانه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ داده‌خرێن و هه‌موو چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان تا راگه‌یاندنی دووه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.