Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 06:18

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق: د.ئارام باڵەتەیی کەسێکی خەمخۆر و دڵسۆز بوو بۆ گەل و نیشتمانەکەی

کوردستان TV
100%


د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی كۆچی دوایی د. ئارام باڵه‌ته‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت:  د.ئارام باڵەتەیی، هاوڕێ و هاوکارێکی باش و کەسێکی خەمخۆر و دڵسۆز بوو بۆ گەل و نیشتمانەکەی.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

د.بەشیر حەداد، سەرەخۆشی لە خانەوادەی د.ئارام باڵەتەیی دەکات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (د.ئارام باڵەتەیی)، پەرلەمانتار و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمان بیست.  د.ئارام باڵەتەیی، هاوڕێ و هاوکارێکی باش و کەسێکی خەمخۆر و دڵسۆز بوو بۆ گەل و نیشتمانەکەی و لەو ماوەیەی کە وەک پەرلەمانتار و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران کاری کرد، بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە کارەکانی جێبەجێ دەکرد و جێ دەستیشی لەو کارو پرۆژانەی کە لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکانی دیکەی عێراق دیار بوو.
بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەی و تەواوی هاوڕێ و دۆستانی دەکەین. لە خوای مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

                (إنا لله وإنا إلیه راجعون)


د. بەشیر  خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی  سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق 
چوارشەممە 17شوباتی 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.