ددانی جوان و رێك بە یەكێك لە گرنگترین نیشانەكانی جوانی و تەندروستی ددانەكان دادەندرێن، بەڵام كاتێك ناشیرین ببن و نێوانیان كراوە بێت مانای ئەوەیە كێشەیەك هەیە لە ددانەكاندا كە دەبێت چارەسەر بكرێن.
چەند هۆكار هەن بۆ ئەوەی بۆشایی لە نێوان ددانەكاندا دروست ببێت لە وانەش نەخۆشییەكانی پوك، خاوبوونەوەی شانەكان و تەمەن.
دیارترین هۆكارەكان:
- نەخۆشییەكانی پوك، هەوكردنی پوك ئەگەری هەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوون و ئاوسانی پوك و شەویلگە، ئەگەر ئەوەش چارەسەر نەكرێت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئەوەی چیتر ددانەكان جووت نەبن بەیەكەوە و بكەون.
- خاوبوونەوەی شانەكانی پوك، لەگەڵا بە ساڵاچووندا ددانەكانمان بەرەو پێشەوە دەچن و لە یەكتر دوور دەكەونەوە، ئەوەش ئەگەری هەیە وا بكات ماوەی نێوانیان زیاتر بێت.
- پاك رانەگرتنی ددانەكان، ئەگەری هەیە هۆكار بێت بۆ زیادبوونی ماوەی نێوانیان، هەروەها جگەرە كێشان یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكان بۆ زیادبوونی بۆشایی نێوانیان.
- دانانی تەلی ددان، دانانی تەلی رێككردنەوەی ددان ئەگەری هەیە ببێتە هۆی زیادبوونی بۆشایی نێوان ددانەكان ئەگەر وازی لێ بهێندرێت.
ئا: شەهلا رەشید
بۆچی هەندێک کەس بۆشایی نێوان ددانەکانیان زۆرە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.