وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند؛ بەهۆی ئه‌و رەشەبایایەی ئەمشەوه‌وه زیان بەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتوە و کۆنترۆڵی کارەبا ناتوانێت بەرنامەی پێدانی کارەبا جێبەجێ بکات.
سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند؛ بەهۆی ئه‌و رەشەبایایەی ئەمشەوه‌وه زیان بەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتوە بۆیه کۆنترۆڵی کارەبا ناتوانێت بەرنامەی پێدانی کارەبا جێبەجێ بکات.
وتیشی: بە گوێرەی داتاکانی کۆنترۆڵی کارەبا، لە کۆی (600) فیدەری کارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی (10) لاینی (132) کەی ڤی و (15) لاینی (33) کەی کەی ڤی گواستنەوەی وزەی کارەبا و (279)ی (11) کەی ڤی لە دەرەوە و ناو شاری کەوتون.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ تیمەکانی چاككردنه‌وه‌ی کارەبای سه‌ر بهبهڕێوهبهرایهتییان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن بۆ ئاسایی کردنەوەی بەرنامەی دابەشکردنەوەی کارەبا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای سلێمانی: کۆنترۆڵی کارەبا ناتوانێت بەرنامەی پێدانی کارەبا جێبەجێ بکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.