Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 14:48

پنتاگۆن چه‌ند پێشنیارێک بۆ ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌ی هێرشه‌که‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌خاته‌ به‌رده‌م سه‌رۆکی ئه‌مریکا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌دات كه‌ به‌رپرسه‌ له‌به‌ئامانج گرتنی شاري هه‌ولێر.

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌ كه‌ناڵی حوڕه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ پنتاگۆن هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌دات كه‌ به‌رپرسه‌ له‌به‌ئامانج گرتنی هه‌ولێر.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌رپرسانی سه‌ربازی چه‌ند پێشنیارێك بۆ ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌رهه‌ولێر ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدن.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌  لۆید ئۆستن،وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گوتی: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پابه‌نده‌ له‌پاڵپشتیكردنی هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كان بۆ به‌رگریكردن له‌سه‌روه‌ری عێراق.

ئۆستن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ جومعه‌عه‌ناد، وه‌زیری به‌رگری عێراقی رایگه‌یاندووه‌: گه‌لی عێراق شایسته‌ی عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیره‌.

شایانی باسه‌ كاتژمێر 9:30 ی شه‌و 2021/2/15 ، چه‌ند مووشه‌كێك به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر كه‌وتن ، له‌ ئه‌نجامدا له‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ بووه‌ هۆی گیانی له‌ ده‌ستدانی كه‌سێك و برینداربوونی پێنج كه‌سی دیكه‌. له‌ ناو شاری هه‌ولێریش سێ كه‌سی تر برینداربوون.ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی زیانی ماددیشی به‌ چه‌ندین ماڵ و شوێنی بازرگانی كه‌وت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.