Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 14:03

رەشەباکەی سلێمانی زیانی بە تۆڕەکانی کارەبا گەیاند

کوردستان TV
100%


بە هۆی رەشەبا بەهێزەكەی شەوی رابردووی پارێزگای سلێمانی، بەشێك لە گەڕەكەكان بێ كارەبا دەبن.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17 ى 2 ى 2021 ،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی  بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌بەهۆی بەهێزی رەشەباكەی دوێنێ شەو بەشێک لە تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبای ناو شاری سلێمانی زیانی پێدەگات و بێ کارەبا دەبن.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌یان:
ئاگاداری  هاوڵاتیانی  ناو شارو   دەرەوەی شار دەکەینەوە کە ئەم بەهۆی ئەو رەشەبایایەی ئەمشەو زیانێکی زۆر بەر تۆڕەکانی  گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتوەو  بەهۆیەوە کۆنترۆڵی کارەبا ناتوانێت بەرنامەی کارەبا جێبەجێ بکات.
بە گوێرەی داتاکانی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی  ۱٠  لاینی ۱۳۲ کەی ڤی و (۱٥) لاینی ۳۳ کەی کەی ڤی گواستنەوەی وزەی کارەبا و (  ۲۷۹  ) ی ۱۱ کەی ڤی لە دەرەوە و ناو شاری کەوتوون و تیمەکانی سیانەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن بۆ ئاسایی کردنەوەی بەرنامەی دابەشکردنەوەی کارەبا.
راگەیاندنی 
 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی 
۱۷/۲/۲٠۲۱
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.