ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران مووشەکبارانی شاری هەوڵێر ئیدانه دهكات و رایگهیاند: ئهو کردەوە تیرۆریستیە لەلایەن هەر گرووپ و دەوڵەتێکەوە بێ بە توندی مەحکوم دەکەین.
ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی بە بۆنەی مووشەکبارانی شاری هەوڵێر
هاونیشتمانییانی بەڕێز
هەر وەک ئاگادارن شەوی١٥/٢/٢٠٢١ زایینی ١٤موشەک ئاراستەی شاری هەولێر و فرۆکەخانەكەی كرا و چەند گەڕەکێکی ئەو شارە بوونە ئامانجی ئەم موشەکانە، بە داخەوە لە ئاکامی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دا یەك كەس بووبە قوربانی و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون. بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستیە لە لایەن هەر گرووپ و دەوڵەتێکەوە بێ بە توندی مەحکوم دەکەین.
هەروەها داوا لە لایەنە پهیوەندیدارەکان لە عیراق و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی تیرۆریزم و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە جیدی بەدواداچوون لەم کردەوە تیرۆریستە بکەن و تیرۆریستان و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بەرای گشتی بناسینن و بە سزای خۆیانیان بگەیەنن.
لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم جارەش جێگە دەستی رَەشی تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کردەوە تێرۆریستیەش دا ئاشکرایە و هەمووان دەزانن کە کۆماری ئیسلامییە کە بە دنە دان و چەک پێدان و کەڵک وەرگرتن لە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە، دوژمنی سەرەکی ئارامی و سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
دیارە ئەمە یەکەم جار نییە کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەوێتە بەر هێرشی تیرۆریستی و دەکرێتە ئامانجی نەیارانی ئەم هەرێمە و جاری کۆتاییش نابێت.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەم کردەوە تێرۆریستییە بە توندی مەحکووم دەکات و هیوای لەشساغی دووبارە بو بریندارانی ئەم ڕووداوە دەخوازێت.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ هەتاوی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.