مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات، كه شه‌وی رابردوو به چه‌ند موشه‌كێك هێرش كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
به‌داخه‌وه دوێنێ كاتژمێر 9:30ی شه‌و رێككه‌وتی 15-2-2021 تیرۆریستان له كارێكی چه‌په‌ڵ و ترسنۆكانه‌دا ژماره‌یه‌ك موشه‌كیان له‌هه‌ولێری پایته‌خت گرت و مووشه‌كه‌كان هه‌ندێكیان به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر كه‌وتن ، له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان له ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیانی ماددیشی به چه‌ندین ماڵ و شوێنێكی بازرگانی گه‌یاند.
دوژمنانی كوردستان جارێكی تر سه‌لماندیان چاویان به ئه‌زموونی باشووری كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كان و برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و هه‌موو كات هه‌وڵی تێكدانی باری ئاسایش و ئاشتییه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئێمه له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ترسنۆكانه‌یه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین و پاراستنی ئه‌و په‌ناگه ئارامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق جگه له‌دژایه‌تی گه‌لی كوردستان، نه‌پابه‌ندی فیدراڵییه و نه پابه‌ندی ئه‌ركه ده‌ستووری و یاسایی و سیاسیهكانیهتی له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووه ڕێكاری یاسایی له‌دژی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م په‌لاماره ترسنۆكهیه بگیرێته به‌ر و تاوانباران به سزای خۆیان بگه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌س و كاری قوربانییان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
2021/2/16
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.