شه‌وی رابردوو چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كران و له‌ئه‌نجامیشدا چه‌ند كه‌سێك بوونه قوربانی، له‌مباره‌یه‌وه پلاسخارت ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی كرد.
نوێنەری یەکگرتووکان لەعێراق رایگەیاند: هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵێكه بۆ نانه‌وه‌ی توندوتیژی و تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وعێراق، بۆیە جەخت دەکەنەوە لەهاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ پێشكه‌شكردنی هاوکاری لەسەرجەم بوارە جیاوازەکان.
جێنین ھێنس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتارێکی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و رایگه‌یاند: ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی دوێنێ شەوی ھەولێر دەکەین و ئەو هێرشە ھەڕەشەیەکی راستەقینە لەسەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەماھەنگی بەغدا و ھەولێر بۆ رادەستکردنی تاوانباران بە دادگا گرنگییەکی زۆری ھەیە لە ئێستادا بۆیە دووبارە جەخت دەکەینه‌وه کە پەیوەندیی ئەرێنی و سەقامگیر لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و ھەرێمی کوردستان زۆر پێویستە بۆ سەقامگیری هه‌موو ووڵات.
نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان روونیشیكرده‌وه، لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق پێداگری له ئه‌نجامدانی ههڵبژرادنێكی پاك و پێگه‌رد ده‌كه‌ن و له‌هه‌مان كاتدا پێداگری لهوهدهكهن كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
باسی لەوەشکرد، حكومه‌تی عێراق پلانی داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كانی هه‌یه و ده‌بێت عێراق دوور بكه‌وێته‌وه له ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.