وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: کاردەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکەی سەر هەولێر.
ئەمڕۆ، سێشەممە جین بساكی، وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی ئەمریكا رایگه‌یاند: ئیدارەی ئەمریكا تاوتوێی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر دەكات و سەرۆكی ئەمەریكا مافی وەڵامدانەوەی (ھێرشەكەی سەر ھەولێری) ھەیە، بەڵام چاوەڕێی دەسنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەین.
جین بساكی گوتیشی: تاوتوێی پرسە پەیوەندیدارەكان بە هێرشەكەوە دەكەین و، تائێستا دیپلۆماسیەت كاری پێشینەمانە.
ئەوەشی خستەڕوو، كۆشكی سپی توڕەیە لەو هێرشەی بووە هۆی كوژرانی بەڵێندەرێكی مەدەنی و برینداربوونی پێنجی دیكە.
شه‌وی رابردوو چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كران و له‌ئه‌نجامیشدا سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون و به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كوژراو و پێنج به‌ڵێنده‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.