یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: پرۆسه‌ى په‌روه‌رده یه‌كسانه به زیندوویه‌تى كۆمه‌ڵگه.
جه‌ماوه‌رى هه‌رێمى كوردستان
مامۆستایانى دڵسۆز و خۆنه‌ویست
قوتابیان و خوێندكارانى خۆنه‌ویست
له‌سه‌روبه‌ندى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌هه‌موو جیهان به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له پێشه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كان داواى وه‌ستاندنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنى له‌هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندن كرد، بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایان و قوتابیان پارێزراو بن، چونكه شاره‌زاییه‌كى ئه‌وتۆ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ناوه‌نده ته‌ندروستیه باڵاكانیش نه‌بوو، بڕواشى وابوو هه‌ژمونى ئه‌و به‌ڵایه ئه‌وه‌نده درێژه ناكێشێت و له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونى كه‌ش و هه‌وا كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆچون و خوێندنه‌وه‌كان وه‌كو خۆیان ده‌رنه‌چون نه‌خۆشیه‌كه درێژه‌ى كێشا، بۆیه یه‌كێتى مامۆستایان گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕى تازه ژیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیه بێت و ناكرێت جومگه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى كۆمه‌ڵگه له‌وانه‌ش پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن وه‌ستاندنى درێژه بكێشێت، له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵێ تازه‌ى خوێندنه‌وه پڕۆژه‌یه‌كى ورد و زانستیانه‌ى پێشكه‌ش به‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا كرد، دیاره به‌هۆى ره‌وشه ته‌ندروستیه نادیاره‌كه پرۆسه‌كه له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌ستى پێنه‌كرده‌وه، به‌ڵام له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕیارى خوێندن دراو سه‌ركه‌وتوش بوون، له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كێتى مامۆستایان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدابوو بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌ڕێوه بچێت، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌وانه :
1- كه‌مبوونه‌وه‌ى توشبوون به‌و ڤایرۆسه نه‌فره‌تیه
2- داواكارى دایكان و باوكان بۆ كردنه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن
3- رزگاركردنى قوتابیان له‌و ره‌وشه ده‌رونیه ناله‌باره‌ى به‌هۆى درێژه‌كێشانى مانه‌وه‌یان له‌ماڵه‌وه گیرۆده‌ى بوون
سه‌ربارى ئه‌وانه یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان بڕواى ته‌واوى به‌وه‌یه پرۆسه‌ى په‌روه‌رده یه‌كسانه به زیندوویه‌تى كۆمه‌ڵگه، سه‌ره‌نجام لێژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى كۆڤید -19 بڕیارى كردنه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندنیدا راسته بڕیاره‌كه به‌دڵى هه‌موو لایه‌ك نیه، به‌ڵام بۆ ئه‌م قۆناغه وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك دواى زیاتر له یه‌كساڵ دابڕان هه‌نگاوێكى باشه بۆیه یه‌كێتى مامۆستایان له‌لایه‌ك پشتگیرى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كات به‌هیواى ئه‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌شێوه‌ى ئاسایی خۆى به‌ڕێوه‌بچێت ، له‌لایه‌كیتر داواكاره حكومه‌تى هه‌رێم كارى جددى بكات بۆ :
1- دابه‌شكردنى موچه هه‌موو 30 رۆژ جارێك هه‌روه‌ك خۆشیان به‌ڵێنیان داوه
2- ته‌رخانكردنى بودجه‌ى پێویست بۆ پاكڕاگرتنى ناوه‌نده‌كانى خوێندن هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانى خۆپارێزى بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران
3- ده‌سپێكردنه‌وه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى موچه كه له ساڵى 2015 ه‌وه وه‌ستێنراوه وه‌ك مافێكى شایسته‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌پێێ یاسا به‌ركاره‌كان .
سه‌ركه‌وتن بۆ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن
ته‌ندروست باشى و سه‌رساغیش بۆ ته‌واوى
مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
15/2/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.