ناتۆ جەخت دەکەنەوە لەسەر فراوانکردنی چالاکییەکانیان لە عیراق کە پێکهاتوون لە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەكانەوە بڵاویكردەوە هاوپەیمانێتی ناتۆ، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی پهیمانی باكووری ئهتڵهسی (ناتۆ)، تاوتوێی فراوانکردنی ئەرکی راهێنانی هێزە عێراقییەکان بکرێت و لەو چوارچێوەیەشدا ناتۆ ژمارەی هێزەکانی لە (500) سەربازەوە بۆ (5000) سەرباز زیاد دەکات.
ئەم هەڵوێستەی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، هاوكاتە لەگەڵ بەئامانجگرتنی بنكەیەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەولێر بە هێرشی مووشەكی كە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.