رۆژی پێنجشەممە، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا، بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لهم بارهیهوه لیوا یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێدەچێت قەدەغەی هاتووچۆ درێژبكرێتەوە، ئەگەر ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا روو لە هەڵكشان بێت.
لیوا یەحیا رەسوول گوتیشی: پێویستە هەمووان پابەندی رێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی بن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رایگهیاند: قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لە كاتژمێر 08:00ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 18ی شوباتی 2021 تاوەكو 05:00ی بەرەبەیانی دووشەممە 22ی شوباتی 2021 بەردەوام دەبێت.
بههۆی زۆربوونی رێژهی تووشبووانی كۆرۆنا، رۆژی شەممەی رابردوو، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عیراق، بڕیاریدا دووبارە قەدەغەی هاتووچۆ جێبهجێ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.