هێرشکردنە سەر شاری هەولێری پایتەختی کوردستان ئاماژەیەکی مەترسیدارەو هەوڵێکی تری نەزۆکە بۆ شێواندنی ئارامی و سەقامگیری کوردستان و ڕاگرتنی ئەو پێشکەوتن و ئاوەدانیەیە کەوادیارە دوژمنانی گەلەکەمانی هەراسان کردووەو هەموو ڕێگەیەک دەگرنەبەر بۆ دژایەتی کردنی هەرێمەکەمان.
ئێمە لەئەنجومەنی لاوانی کوردستان ئەو دەستدرێژیانەی کە پێشترو ئێستاو داهاتووش بەشێوازی جیاجیا دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان بەهەڵکشانێکی مەترسیداردەزانین لەدژایەتی کردنمان و بەتوندی ئەو کردەوە ترسنۆکانە ڕیسوا دەکەین و داواکاریشین لایەنە نێودەوڵەتیەکان بەئەرکی خۆیان هەستن بۆ ڕاگرتنی ئەو پیلانانەی دادەڕێژرێن بەمەبەستی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان و برسیکردن و ترساندنی خەڵکەکەی، کەئەجێندایەکی مەترسیدار ئاراستەیان دەکات.
لاوانی کوردستان وەک هەمیشە سازو ئامادەن بۆ هەموو ئەرکێک کە بکەوێتە سەرشانمان بۆ پاراستنی نەتەوەو نیشتیمانەکەمان ،ئەوەبیری هەمولایەک دەخەینەوە کە ئەو هەرێمەی هەوڵی تێکدانی دەدرێت بەخوێن و قوربانی هەزاران لاوی کوردستان بنیاتنراوەو هەرقوربانیەکیش پێویسبێ بۆپاراستن و بەشکۆوە مانەوەی ئامادەین پێشکەشی بکەین بێ دودڵی.
متمانەی تەواومان بەهێزەکانی پاراستنی ئاسایش و پێشمەرگەکانی کوردستان هەیەو خۆمان بەبەشێک لەوهێزانە دەزانین و پاڵپشتی تەواوی لاوان دەردەبڕین بۆ دورخستنەوەی مەترسی لەسەر گەل و خاکەکەمان.
ئەنجومەنی لاوانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.