فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی ئه‌رته‌شی ئێران رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی موشه‌كێكی نوێی كورت هاوێژی سمارتی تاقیكرده‌وه.
كیومه‌رس حه‌یده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی ئه‌رته‌شی ئێران بۆ میداكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: ئه‌م موشه‌كه سمارته نوێیه توانای بڕینی سێسه‌د كیلۆمه‌تری هه‌یه و وه‌ك ناوبراو بانگه‌شه‌ی بۆ كرد موشه‌كه‌كه له هه‌موو جۆره كه‌ش و هه‌وایه‌كدا خاڵی دیاریكراوی سه‌ر ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت و ته‌واو ئۆتۆماتیك و سمارته.
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی ئه‌رته‌شی ئێران له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به ده‌ره‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه و شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هێزی زه‌مینی ئه‌رته‌شی ئێران، به گوێره‌ی پێویستی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان هه‌وڵ ده‌دات یه‌كه‌كانی خۆی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێرش و هه‌ڕه‌شه نوێیه‌كان، به چه‌كی پێشكه‌وتوو ته‌یار بكات.
حكومه‌تی ئێران خاوه‌ن دوو هێزی سه‌ربازییه كه یه‌كیان هێزی ئه‌رته‌شه و كه سه‌ر به حكومه‌ته و ته‌نها به چه‌كی رۆكێت و موشه‌كی كورت دیاریكراوه.
هاوكات سوپای پاسداران كه جۆرێك میلیشیای ئایدۆلۆژیی ئیسلامییه، به هێزترین هێزی چه‌كداره له ئێران و سه‌رجه‌م سێكتهركانی ئابووری و سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌سته، هه‌روه‌ها خاوه‌ن موشه‌كی بالیستكی كورت هاوێژ و دوور هاوێژه و به‌مه‌ش راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بنكه‌كانی سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.