دوای کەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا و ئاساییبوونەوەی ژیان لە هەرێمی کوردستان، پابه‌ندی هاووڵاتییان به رێنماییه خۆپارێزییه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر.
هه‌ر له‌و باره‌وه دكتۆر بژار مو‌سا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: لە ئەگەری به‌رده‌وامی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان دۆخی تەندروستی ئاڵۆز و مەترسیدار ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌كانی رابردوو رێژی تووشبووانی كۆرۆنا كه‌مبۆته‌وه هاووڵاتیانیش رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كۆرۆنا.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر گوتیشی: لێره‌وه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م پابه‌ندی رێنمایه ته‌ندروستییه‌كان بن، با دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت، پشتگوێ خستنی رێنماییه‌كان ته‌نها زیان بۆ خۆیان و ده‌وروبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نێت.
شایه‌نی باسه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق زیادی كردووه و هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.