Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:56

له‌ عێراق 2190 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

لە عێراق 2190 تووشبووی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکرا.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2021/2/13 وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری بیست و چوار کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە له‌دوێنێووه‌، دوو ھەزار و سه‌د و نه‌وه‌د کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و حەوت کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
1158
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا، 1158 کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەش خراوەتەڕوو کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە شه‌ش سه‌د و چل و یه‌ك ھەزار و  شه‌ش سه‌د و بیست و هه‌شت کەس و لەو ژمارەیەش سێزده‌ ھەزار و  سه‌د و شه‌ست و چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و شه‌ش سه‌د و پێنج ھەزار و نۆسه‌د و هه‌شتا تووشبووی دیکەش چاکبوونەتەوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.