وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی عێراق، ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و سێسه‌د و شه‌ست و نۆ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی عێراق، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوانی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد، دوو هه‌زار و سێسه‌د و شه‌ست و نۆ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و نۆسه‌د و نه‌وه‌دوو چوار كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، چوار كه‌سیش به هۆی په‌تای كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه.
زۆرترین تووشبوو، له به‌شی كه‌رخی به‌غدای پایته‌ختی عێراق بووه، كه چوارسه‌د و شه‌ست كه‌س تووشبوون و كه‌مترین تووشبووش له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبا و موسه‌نا بووه، كه هه‌ر شاره و شه‌ش تووشبووی تێدا تۆمار كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.