یانەی پاریس سانجێرمان گەیشتە قۆناغی شازدەی جامی فەڕەنسا بۆ تۆپی پێ، لە قۆناغی سی و دووی پاڵەوانێتیەكەدا، پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی كانی پلە دووی میوانداری بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی چلونۆدا، مۆیس كینی ئیتاڵی دهرفهتێكی قۆستهوهو تاكە گۆڵی پاریس سانجێرمانی لە یاریەكە تۆماركرد.
بەم بردنەوەش پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو و خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی پاڵەوانێتیەكە بە سێزدە نازناو گەیشتە قۆناغی شازدەو كانیش ماڵئاوایی كرد.
پاریس سانجێرمان گەیشتە قۆناغی شازدەی جامی فەڕەنسا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.