Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:56

تیمی شاره‌زایانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی شاری ووهانیان جێهێشت

کوردستان TV
100%

تیمی شاره‌زایانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن پاش بیست و هه‌شت ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌چین شاری ووهانیان به‌جێ هێشت.

له‌و باره‌وه‌ پیته‌ر بن ئیمباره‌ك سه‌رۆكی نێرده‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ زانیاری نوێی ئاشكرا كردووه‌، به‌ڵام هیچ شتێكی ئه‌وتۆی له‌باره‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌وه‌ نه‌گۆڕیوه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ هه‌بووه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیكردنی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ تیوری زنجیره‌ی ساردكردنه‌وه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌یه‌كی فره‌وانی لێ كه‌وته‌وه‌ ئیمباره‌ك گوتی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌ ئاژه‌ڵی كێوی سه‌ربڕاوی پیس بووبێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتبێته‌ بازاڕی خواردنی ده‌ریای بله‌ شاری ووهان بابه‌تێكه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ لێی بكۆڵرێته‌وه‌.

له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاژانسی ئه‌سۆشێتدپرێسدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چین چه‌ند به‌ربه‌ستێكی له‌به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كانی بڵاوبوونه‌وی ڤایرۆسه‌كه‌ داناوه‌و داوای له‌ زاناكان كردووه‌ لێدوان بۆ په‌یامنێره‌كان نه‌ده‌ن.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.