یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئومێد خۆشناو ،سكرتێری پێشووتریان به پارێزگاری هه‌ولێر رایدهگهێنێت، دڵنیاین كه ئومێد خۆشناو وه‌ك چۆن له ڕابردوودا ئه‌ركه‌كانی به باشترین شێوه جێبه‌جێكردووه، له داهاتووشدا به‌هه‌مان شێوه به‌گوڕو تینی لاوانه و خه‌مخۆرانه ،خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و پایته‌خته‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ..
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به‌شانازییه‌وه هه‌ڵبژاردنی سكرتێری پێشوتری به پارێزگاری هه‌ولێر پیرۆز ده‌كات.
یه‌كێتی لاوان له مێژووی پڕ له‌سه‌روه‌ری خۆیدا ده‌یان سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئیداری و ئه‌كادیمی پێگه‌یاندووه كه‌له پێگه‌ی گرنگدا خزمه‌ت به‌كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی هه‌ڤاڵ (ئومێد خۆشناو) به پارێزگاری هه‌ولێر بۆ كوردستانیان و هه‌ولێرییه‌كان جێی خۆشحاڵیه‌و بۆ ئێمه‌ی لاوان خۆشحاڵی و شانازییه كه كوڕه شه‌هیدێكی لاو به‌رزترین پێگه‌ی ئیداری پایته‌ختی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
دڵنیاین (ئومێد خۆشناو) وه‌ك چۆن له ڕابردوودا ئه‌ركه‌كانی به باشترین شێوه جێبه‌جێكردووه، له داهاتووشدا به‌هه‌مان شێوه به‌گوڕو تینی لاوانه و خه‌مخۆرانه خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و پایته‌خته‌كه‌ی ده‌كات.
ئێمه له‌یه‌كێتی لاوان به‌شانازییه‌وه پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌ڤاڵ (ئومێد خۆشناو) دووپات ده‌كه‌ینه‌وه هاوكار و پشتیوانی ده‌بین وه‌ك هه‌میشه.
به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین له داهاتوو وه‌ك هه‌میشه قوتابخانه بین بۆ پێگه‌یاندنی كه‌سانی شیاو به نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
٩ی٢ی٢٠٢١
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی (ی.ل.د.ك)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.