Erbil 14°C شەممە 28 کانونی یەکەم 15:00

ده‌نگۆی کوژرانی سه‌رۆکی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ره‌تده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ ، كه‌فه‌ریق یه‌كه‌می روكن عه‌بدولوه‌ھاب ساعدی ، سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌، كوژرابێت و رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ له‌وباره‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، بێ بنه‌مان و دوورن له‌ راستییه‌وه‌.

ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ باس له‌ كوژرانی فه‌ریق یه‌كه‌می روكن عه‌بدولوه‌ھاب ساعدی ده‌كه‌ن بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌م دواییانه‌ ھه‌ندێك لێدوان و ده‌نگۆی بێ بنه‌ما و دوور له‌ راستیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، گوایه‌ فه‌ریق یه‌كه‌می روكن عه‌بدولوه‌ھاب ساعدی ، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، كوژراوه‌ و ھاتووه‌:له‌ كاتێكدا سه‌رله‌به‌ری ئه‌و لێدوان و ده‌نگۆیانه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ لێدوان و ده‌نگۆیانه‌ ته‌نھا بۆ مه‌رامی سیاسییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی كه‌ بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش جێبه‌جێی ده‌كات، به‌ كێشه‌ی دیكه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكرێت.

ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیكردووه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ھه‌واڵه‌ ئه‌منییه‌كان پشت به‌ سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كان ببه‌سترێت، نه‌وه‌ك ئه‌و زانیاری و ھه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ ماوه‌كانی رابردوودا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاكرابوویه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ عه‌بدولوه‌ھاب ساعدی، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، كوژراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.