ئیبراھیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له به‌غدایه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌گه‌ڵ فایق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، كۆده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه شه‌وی رابردوو، ئیبراھیم ره‌ئیسی ،سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا و له‌لایه‌ن سالم محه‌مه‌د نوری، سه‌رۆكی داواكاریی گشتیی، پێشوازی لێكراوه.
پێشتر نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق رایگه‌یاندبوو كه له‌سه‌ر بانگھێشتنامه‌ی فایق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، ، رۆژی دووشه‌ممه، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئیبراھیم ره‌ئیسی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ فایق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، كۆده‌بێته‌وه و دواتر ژماره‌یه‌ك یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ھه‌ردوولادا له چوارچێوه‌ی ھاوكاریی دادوه‌ریی و یاساییدا، واژوو ده‌كرێت.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌كانی رابردوودا، دادوه‌ری راسپێردراوی عێراقی بۆ به‌دواداچوون له دۆسیه‌ی كوژرانی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو موھه‌ندس و ھاوڕێكانی رایگه‌یاندبوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، ده‌ركراوه.
له سێی كانوونی دووه‌می 2020دا له ئاكامی ھێرشێكی ئاسمانیی ئه‌مریكادا، ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندس ،جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسداران، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.