بریكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی بەردەوامە و چەندین ھەنگاوی گرنگیان ناوە، وەكو دانانی سەنتەرێك بۆ دیاریكردنی رێژەی كەمئەندامی و رێكخستنی مووچەی ئەو كەمئەندامانەی دوو مووچەیان ھەیە و دیاریكردنی خێزانە كەمدەرامەتەكان، بۆ ئەوەی حكوومەت ھاوكارییان بكات.
زەكیە سهید ساڵح بریكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و تا ئێستا چەندین ھەنگاومان ناوە، وەكو پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران كە بەردەوامە و دانانی سەنتەرێكی دیاریكردنی رێژەی كەمئەندامی لە ھەرێمی كوردستان، كە كارمان لەسەر كردووە و داومانە بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی سەنتەرەكە، كە بڕیارە دامەزرێت، لەگەڵ ھاوكاریكردنی خێزانی كەمدەرامەت كە كار دەكەین بۆ ئەوەی دیارییان بكەین لە رێگەی سیستمێكەوە تا حكوومەت ھاوكارییان بكات.
دهشڵێت: ھەنگاوێكی دیكەی چاكسازی لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەیە، كە ئەو كەمئەندامانەی دوو مووچەیان ھەیە، مووچەی ئێمە بخرێتە سەر مووچەكەی دیكەیان، بۆ ئەو مەبەستەش داواكاریمان پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، بۆ ئەوەی رێكخستنی بۆ بكرێت و یەك مووچەیان ھەبێت، بۆیە پرۆسەی چاكسازی بەردەوام دەبێت تا كۆتایی پێ دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.