مه‌تران به‌شار مه‌تی وه‌رده، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی كلدانی بۆ كوردستان تی ڤی ، گوتی: سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌رێمی كوردستان ،ڕابردووی جوان و هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان له‌پێكه‌وه ژیانی چه‌ند ساڵه ده‌سه‌لمێنێت .
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م سه‌ردانه به هه‌موو مانایه‌كه‌وه سه‌ردانێكی مێژووییه ، ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌ردانی پاپا دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و جه‌نگ و ململانێی و شكستانه‌یه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا دووچاری عێراق هاتووه .
گوتیشی: ئه‌م سه‌ردانه بۆ هاندان و به هێزبوونی باوهڕبووانی كرستیانهكانه بۆ مانه‌وه و به‌شداریكردنیان له پڕۆسه‌كانی وڵات به گشتی .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی كلدانی گوتی: هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه پاپا هه‌رده‌م له نزاكانی باس له كریستیانه‌كانی عێڕاق و سووریا ده‌كات ،به‌ڵام ئه‌مجاره له نزیكه‌وه گوێیان لێڕا ده‌گریت و ده‌یابینێت و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه .
مه‌تران به‌شار مه‌تی وه‌رده گوتیشی: به هه‌مانگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاماده‌كاریمان كردووه ، نه‌وه‌ك ته‌نیا به مه‌به‌ستی میوانداری، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه بگاته ئاستێكی به‌رز و ببێته په‌یامێكی گرینگ بۆ جیهان، كه له كوردستان ئاشتی و ئارامی پێكه‌وه ژیان هه‌یه .
فه‌رمان عه‌لی – ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.