Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 23:00

مسته‌فا کازمی : چاوپۆشی له‌ زیاده‌ڕۆکان ناکه‌ین

کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئاشكرایكرد، كه‌ ده‌ستبه‌رداری بنیاتنان و شكۆی ده‌وڵه‌ت نابن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك و چاپۆشی له‌ زیاده‌رۆكان ناكه‌ن.

مسته‌فا كازمی توێتێكی به‌ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه‌، تیایدا وه‌ڵامی ئه‌و ھۆشدارییه‌ی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ھێرشكردنه‌ سه‌ر شوێنه‌ ئاینییه‌كان دراوه‌ و نووسیوویه‌تی:ده‌ستبه‌رداری بنیاتنان و شكۆی ده‌وڵه‌ت نابین و ده‌سكه‌وتی زۆرمان ھه‌بووه‌، ھه‌ڵبژاردنیش ھه‌نگاوێكی نیشتمانییه‌ و پێویستی به‌ھه‌ماھه‌نگی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌یه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌شی نووسیووه‌: "بنیاتنان به‌ زیاده‌ڕۆییكردنه‌ سه‌ر پیرۆزییه‌ ئایینی و نیشتمانییه‌كان و لێدانی دامه‌زراوه‌كان و رێگاگرتن، ناكرێت و چاوپۆشی له‌ زیاده‌ڕۆكان ناكه‌ین.

پێشتر كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له‌ سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، ئاشكرایكردبوو، به‌عسییه‌كان و داعش پلانیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ھێرش بكه‌نه‌ سه‌ر شوێنه‌ ئاینییه‌كان له‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پارێزگای باشووری عێراق.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌ كه‌سێكی نزیكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیبووی:زانیارییمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ به‌عسییه‌كان و داعش له‌گه‌ڵ كه‌سانی خراپه‌كار رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی ھێرش بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك شوێنی ئاینیی له‌ نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامبده‌ن.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو: پلانه‌كه‌ ته‌نھا ئامانج لێی هێرشكردنه‌ سه‌ر شوێنه‌ ئاینییه‌كان نییه‌، به‌ڵكو ئامانج لێی، نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كیی  و ئاڵۆزییه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.