ئهڵمانیاو سوید و پۆڵاند سێ دپلۆماتكاری رووسیان لهوڵاتهكهیان دهركرد لهبهرامبهردا روسیاش نیگەرانی دهربڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوباتی 2021 وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، رایگهیاند: پێویست ناکات چیتر باڵیۆزی روسیا لە بەرلین بمێنێتەوە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو مۆسکۆ باڵیۆزی بەرلینی لە وڵاتەکەی دەکرد.
لای خۆیەوە ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید ئاشكرایكرد كە وڵاتەكەی دیپلۆماتكارانی ڕووسیای لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە ستۆكهۆڵم دەكردووە، وەزیری دەرەوەی سویدی ئاشکرایکرد، باڵیۆزی روسیایان ئاگادار کردووەتەوە، کە دەستبەجێ سوید جێبهێڵێت.
وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەنداش ئاماژەی بەوەكرد كە وڵاتەكەی هەمان هەنگاوی گرتووەتەبەر، باڵیۆزی روسیایان ئاگادار کردووەتەوە وڵاتهكهیان جێبهێڵێت.
دەربارەی بڕیارەكەی ئەو وڵاتانەش وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەركردنی دیپلۆماتكارەكانی بە بێ بیانوو و نا دۆستانە وهسف كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.