گەڕان و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لەسەر داوای ترەمپ هێرشیان کردە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا بەردەوامە.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند بڕیاره به‌یانی سێ شه‌ممه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه لێپێچینه‌وه له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێبكات له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی كه به پاڵپشتی و هاندانی ترامپ كرایه سه‌ر كۆنگرێس، گوتیشیان تاوەکو ئێستا زیاتر لە سه‌د و هه‌شتا و پێنج کەس به‌و هۆیه‌وه دادگاییکراون و دەستگیرکردن و دادگایكردنی ئه‌و تاوانبارانه بەڵگە بۆ دیموکراتەکان به‌هێزتر ده‌كات له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له تره‌مپ.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیانكرد له كاتی لێكۆڵینه‌وه له دادگا لانی کەم دوانزه کەس لەو کەسانەی دادگاییکراون دانیان بەوەدا ناوە كه دۆناڵد تره‌مپ هانی داون هێرش بكه‌نه سه‌ر كۆنگرێس. بەهێزترین پاڵنەر و به‌ڵگه دووبارەبوونەوەی ئەو بانگەشەیەیە کە ترەمپ هەمیشە دەیگوت دەنگەکانمان دزراون.
هۆکارێکی دیکەی هێرشی سەر کۆنگرێس بانگەشەیەکی ترەمپە کە بەر لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی جۆ بایدن لە ئەنجوومەنی پیران، ترەمپ دەیگوت مایک پێنسی جێگری دەتوانێت پرۆسەی دەنگدانەکە بووەستێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.