له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێم و ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێنه پێش ، د. رێبین سەلام - مامۆستای زانکۆ رایگه‌یاند
هه‌تا هه‌موو سیاسییه‌كانی عێراق ده‌بن به دیموكراسی ئه‌و كات ده‌كرێت بتوانیین پرسه‌كان به شێوازی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ین .
ئه‌و ده‌ستووره‌ی ئێستا به ناچاری نوسراوه‌ته‌وه و ئه‌و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌ی عێراق بڕوایان پێ نییه .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و ماددانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندن به كورد و هه‌رێمی كوردستان كه سه‌قفێكی زه‌مه‌نیان بۆ دانراوه ، به ته‌واوی فه‌رامۆش كراون ، ئه‌وه واتا بڕوایان به‌و ده‌ستووره نیه و نایانه‌وێت جێبه‌جیی بكه‌ن .
ئاماژه‌شیدا كه ماڵی شیعه بۆته دوو به‌ره ، دوای ئه‌وه‌ی كورد به نه‌فه‌سێكی دوورودرێژه‌وه دانوستانی له گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان كردووه
دكتۆر رێبین سه‌لام ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان چ بۆ شیعه چ بۆ سوننه هه‌میشه چه‌تر بووه ، به‌ڵام ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا كه حوكمرانی ده‌كه‌ن له گۆڕه‌پانی سیاسین ، ئه‌و ئاوێته‌ی كورد و شیعه و رۆڵی كوردیان به‌مشێوه‌یه نه‌بینیوه كه له میژووه‌كی نزیك روویداوه و بوونی هه‌بووه .
روونیشیكرده‌وه كه ئێستا ده‌ستوور له عێراق كاری پێناكرێت ، وه‌ك وایه كه بوونی نه‌بێت ، شه‌پۆلی رووداوه‌كان عێراق ده‌هێنێت و ده‌بات
پێویسته كورد یه‌ك ریزو یه‌ك هه‌لوێست بێت ئه‌وه گرنگه بۆ دۆزی كوردستان .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.