دوێنێ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، ده‌بێت پیتاندنی یۆرانیم رابگرێت، له‌به‌رامبه‌ر په‌یامه‌كدا رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وه‌ڵامی بایدنی دایه‌وه.
رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی وەک وەڵامێک بۆ گوته‌كانی سەرۆکی ئەمه‌ریکا جۆ بایدن، کە مەرجی راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی دانابوو لە بەرامبەر ھەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران رایگه‌یاند، مەرجەکەمان داناوە و پاشگەزنابینەوە.
عه‌لی خامنەیی لە په‌یامێكدا كه لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه، وەڵامی گوته‌كانی بایدنی دایەوە کە رایگه‌یاندبوو، تا ئەو کاتەی ئێران کارەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم رانەگرێت، سزا ئابوورییەکانی سەری ھەڵناگرن.
خامنه‌یی رایگەیاند: مەرجەکەمان داناوە و پاشگەزنابینەوە، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه قۆناغی دوای ئەمه‌ریکا دەستیپێکردووه.
لە ساڵی دوو هه‌زار و پازده‌دا رێککەوتنێک لە نێوان ئێران لەلایەک و ئەمه‌ریکا، چین، فەڕەنسا، رووسیا و بریتانیا لەلایەکی دیکە لەسەر چاودێرییکردنی چالاکی ئەتۆمی تاران واژووکرا.
شایه‌نی باسه دوێنی جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد رایگه‌یاند: بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌بێت ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بووه‌ستێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.