Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 23:15

چه‌کدارانی گروپی سه‌رایا سه‌لام له‌نێو شاری به‌غدا بڵاوبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی گروپی سه‌رایا سه‌لام كه‌ سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در، دوای په‌یامێكی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در به‌ شاری به‌غدا بڵاوبوونه‌وه‌.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نێویشاندا کەتیبەی سەرایا سەلام باری نا ئاسایی راگه‌یاندووه‌ چه‌كداره‌كانیان له‌ نێو شاری به‌غدا بڵاوه‌پێكردووه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.

به‌ پێی زانیاری هه‌واڵگری میلیشاكانی عێراق، ئه‌گه‌ری هێرشی داعش بۆ سه‌ر به‌غدای پایته‌ختی عێراق له‌ ئارادایه‌ و میلیشاكان كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، بۆ هێرشێك.

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ چه‌كدارێكی سه‌رایای سه‌لام ده‌ڵێت: ئێمه‌ هاتووینه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام بۆ به‌رگریكردن له‌ مه‌زارگه‌ ئایینه‌كانمان و له‌ گه‌لی خۆمان، دژی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌وه‌ستینه‌وه‌ هێرشمان بكاته‌ سه‌رمان.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، كه‌سایه‌تیی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در و ناسراو به‌ وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، دوای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ و رێكخراوی تیرۆرستیی داعش به‌نیازن هێرش بۆ سه‌ر مه‌زاره‌ پیرۆزه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.