فهرماندهی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگهیاند: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەردەوامە لە پڕچەککردن و پاڵپشتیکردنی سەربازیی به ھێزە عێراقییەکان و یهكێك لهو هاوكارییانه دابینكردنی كامێرهی چاودێری شهوانەیە.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، راگەیاند ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بهردهوامه له هاوكاریكردنی عێراق لەبواری پڕچەککردن و پێشکەشکردنی کەلوپەلی سەربازیی و پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی عێراق، بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک تاوەر و کامێرای چاودێری پێشکەش بە ھێزەکانی پاسەوانی سنور کردوە.
تەحسین خەفاجی گوتیشی، ئەو کامێرانەی لەلایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشەوە پێشکەش بە ھێزەکانی پاسەوانی سنوور کراون لە بواری چاودێریکردنی جموجۆڵی داعش بەکار دەھێندرێن. پێشتر ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش راگەیاندبوو کە بە بەھای ملیۆنێك دۆلار ھاوکاریی سەربازیی پێشکەش بە سوپای عێراق کردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.