لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هۆشداریدا له مه‌ترسی زۆری تیرۆر له سنووری پارێزگاكانی كه‌ركوك و دیاله ده‌دات و ده‌ڵێت: گرووپه تیرۆرستیه‌كان شوێنی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌زانن.
نایف شه‌مه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌كانی نێوان عێراق و سوریا له لێشاوی گرووپه تیرۆریستییه‌كان پارێزراو بێت، به‌ڵام هیچ سودی نییه.
گوتیشی، هه‌وڵی مرۆیی ناتوانێت هیچ كارێكی ئه‌وتۆ بكات، ئه‌گه‌ر سیسته‌می كامێرای مۆدێرن و به‌هێز بونی نه‌بێت، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت ته‌لی دڕكاوی و بورجی چاودێری له‌سه‌ر سنوره‌كان دابنرێن.
نایف شه‌مه‌ری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تیرۆر به‌رده‌وامه له رێگه‌ی وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه له دۆڵ و ناوچه نائارامه‌كان، هه‌روه‌ها گرووپه تیرۆرستیه‌كان به‌وردی ئاگاداری شوێنی هێزه ئه‌منیه‌كانن و ده‌زانن له‌چ شوێنێك بونیان هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئاشكراشیكرد، لیژنهكهییان زانیاری وردی پشتڕاستكراوه‌ی هه‌یه، تیرۆرستان رێگاكانی بیابانه‌كان به‌ره‌و ناوچه ناكۆكه‌كانی نزیك كه‌ركوك و دیاله به‌ڕێوه ده‌به‌ن، پێویسته هه‌نگاوی ئه‌منی پته‌و بنرێت و سیسته‌می ئه‌منی مۆدێرن بۆ بنبڕكردنی تیرۆر بگیرێته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.