ئەجێندای سەردانی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ڤاتیكان بەرنامەی سەردانەكەی پاپا فرانسیسی ڤاتیكانی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق بڵاوكردهوه كە سەردانیكردنی پارێزگای هەولێر، ناوچەی قەرەقووش و ناوچەی ئوور، هەروەها هەردوو پارێزگای بەغدا و مووسڵ لەخۆ دەگرێت.
سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان لە ڕۆژی پێنجی ئادارەوە دەستپێدەكات تا ڕۆژی هەشتی ئادار، واتە چوار ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەمێنێتەوە.
بڕیارە ڕۆژی هەینی پێنجی ئادار، پاپای ڤاتیكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ بكرێت و هەر لەوێش كۆبوونەوەیەك دەكەن، دواتر لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، لەلایەن بهرپرسانی عێراقەوە پێشوازی لێ دەكرێت.
پاپای ڤاتیكان ڕۆژی دواتر سەردانی نەجەف دەكات و لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجی شیعە كۆدەبێتەوە، لەوێوە سەردانی شاری شوێنەواریی ئوور دەكات.
ڕۆژی یەكشەممەش كە دەكاتی حەوتی ئادار سەردانی هەولێر دەكات و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و پیاوانی ئایینی پێشوازی لێدهكرێت.
بەپێی بەرنامەی سەردانهكهی لهگهڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی و کەسایەتییە ئایینییەکان كۆدهبێتهوه.
دواتر سەردانی مووسڵ دەكات و نوێژ بۆ قوربانییانی شەڕ دەكا، ئینجا دەچێتە ناوچەی قەرەقووش و دواتریش دووبارە دەگەڕێتەوە هەولێر.
پاپای ڤاتیكان ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ نوێژ دەخوێنێت، ڕۆژی دووشەممەش دەگەڕێتەوە بەغدا، تا لەوێوە بەرەو ڤاتیكان بگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.