Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 23:47

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد

کۆبوونەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی( یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی)، لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە چاکسازی هێنانەدی دادپەوەری و پاراستنی مافی خەڵکی شایستەیە. دووپاتیشی کردەوە کە چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سوورە لە سەر درێژەدان بە چاکسازیی کارگێڕیی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی .

لە کۆبووەنەوەکەدا عەبدولحەکیم خسرەو سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خستەڕوو . 

پاشان وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە پێی تایبەتمەندی، ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بە ژمارە و زانیاری پێویست پێشکەش کرد، کە تایبەت بوو بە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە مووچە و ئیمتیازات و خانەنشینی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و نەهێشتنی ڕووتین لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتدا .دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا ژمارەیەک ڕاسپاردە بخڕێنە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی تەواوکردنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.