پۆلیسی ههولێر رایگهیاند: تۆمهتبارێك دهستگیركرا لە گوندی لوبنانی بڕی (5 هەزار دۆلار) و مۆبایلێكی جۆری (ئایفۆن 12)ی دزی بوو.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی عەنكاوە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزیكردن لە شوققەیەك لە گوندی لوبنانی، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (هـ.ن.و) بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەكە دەستگیر بكەن.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لە شوققەكە بڕی (5 هەزار دۆلار) و مۆبایلێكی جۆری (ئایفۆن 12)ی دزیوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.