به ئاماده بوونی مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی زانكۆی سۆران و رۆشنبیرانی ناوچهكه ، پەردە لەسەر تابلۆی گڵکۆی زانای ناوداری کورد ئیبن ئادەمی باڵەک لادرا.
له رێورهسمهكهدا د. موسلیح مستەفا سەرۆكی زانكۆی سۆران باسێكی مێژووی ئیبن ئادەمی باڵەکی كرد ووتی" مێژوو روحم بە کەس ناکات ،هێزی هاڕێنەری مەکینەی مێژوو ئەوەندە زۆرە، کە ئەوە تەنیا کەسایەتی و نەتەوە مەزن و بەهێزەکانن، دەتوانن خۆیانی لە بەرامبەردا بگرن و، نەهێڵن ببنە تەپ و تۆزی مێژوو. بۆیە ئەگەر بە درێژایی مێژوو ماوینەتەوە، دەبێ بزانین نە سۆزێک لە ئارادا بووە و، نە مێژووش بەزەیی نیشانداوین و دڵی بۆمان سووتاوە. مانەوەمان لە مێژوودا، قەرزاری جیاوازی بوون و ناسنامە، بیرکردنەوەی داهێنەرانە و رەفتاری شێلگیرانەمانە، کە هیچ هێزێک و تەنانەت هێزی چەپێنەر و بێ منەتی مێژووش، نەیتوانیوەو ناتوانێ نادیدەی بگرێ".
ههروهها ووتی " ئەگەر ئەمڕۆ كهمێک دڕدۆنگین بەرامبەر بوونمان و خۆمان بە کەم دێتە بەرچاو و مەترسییەکان لە سەرمان زۆرن، دەرەنجامی ونکردن و نەناسینی خۆمانە. ئەگەرنا ئەوەندە هێز و قوڵایی و رەسەنایەتی و داهێنانمان هەیە، کە بتوانین هەموو دڕدۆنگی و خۆ بەکەم زانینەکانمان بڕەوێنینەوە و، هەنگاوی کاریگەر بۆ ناو ناخی مێژوو بهاوێژین".
له كۆتاییدا ووتی "دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی دەیان توێژەر لە ناوخۆ و دەرەوەی کورستان، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیمان بۆ تیشکخستنە سەر هزر و بیری زانای گەورەی کورد "ئیبن ئادەمی باڵەک" بەڕێوەبرد، ئەمڕۆ بە یاوەری هاوکارانم و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی، پەردەمان لەسەر لەوحی گڵکۆی ئەو زانا پایەبەرزەی نەتەوەکەمان (١٧٥٠-١٨٤٤) لادا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.