رۆژی هەینی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 59 دۆلار و 79 سەنت و رۆژەکەی بە 59 دۆلار و 56 سەنت تەواو کرد.
بهیانی ئهمرۆ دووشهممه 8 ى 2 ى 2021 ، نرخەکان سەدا 0،39 بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و گەیشتە 59 دۆلار و 79 سەنت.
لە هەمان کاتدا خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 57 دۆلار و 34 سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
هەڵوێستە ئەرێنییەکانی جۆ بایدن دەربارەی پەسەندکردنی پاکێجی هاوکاری زیانلێکەوتوانی کۆرۆنا رۆڵی هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخەکان.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە دەربڕی کە کارئاسانی بۆ جۆ بایدن دەکات تا پاکێجەکە پەسەند بکات. ئەمەش وادەکات پاکێجەکە بەبێ ئەوەی پێویستی بە پشتیوانی پارتی کۆماری بێت لە ئەنجوومەنی پیران پەسەند بکرێت.
هەروەها کۆبوونەوەکەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە و پابەندبوونیان بە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەبووە.
لە پێنجی کانوونی دووەمی رابردوودا، سعوودیە ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆ پشتیوانیکردن لە وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوی ئۆپیک لە مانگەکانی شوبات و ئاداردا، رۆژانە بە قەبارەی یەک ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان کەمدەکەنەوە.
دوای ئەم بڕیارەی سعوودیە، وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک قەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە مانگی شوباتدا بە هەشت ملیۆن و125 هەزار و لە مانگی ئاداردا بە هەشت ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل دیاریی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.