Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 14:10

ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک دەنگ لەسەر بەقەزابوونی ناحیەی باتیفا دەدات

کوردستان TV
100%


 سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك  رایده‌گه‌ێنێت:  رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بەقەزابوونی ناحیەی باتیفا دەدرێت، ئەمەش دەبێتە رێخۆشكەر بۆ ئەوەی زاخۆ ببێتە ئیدارەیەكی سەربەخۆ.

فەھیم عەبدوڵڵا حەمۆ،سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك   رایده‌گه‌ێنێت: پارێزگای دھۆك، پڕۆژەی بەقەزابوونی ناحیەی باتیفای بۆ ئەنجومەنی پارێزگا رەوانە كردووە و رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئەنجومەن كۆدەبێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەدرێت، بۆ ئەوەی ناحیەی باتیفا ببێتە قەزا.

ده‌شڵێت: دوای دەنگدانەكە، رێكاری یاسایی دەگیرێتە بەر و باتیفا دەبێتە قەزا، ئەمەش دەبێتە رێخۆشكەر بۆ ئەوەی زاخۆ ببێتە ئیدارەیەكی سەربەخۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.