د. هێمن ههورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خاڵی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو سەردار ئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا.
دهقی پرسهنامهكه:
د. هێمن هەورامی پەیامێکی پرسەئامێزی ئاراستەی نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد
ڕێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو جەنابی (سەردار ئاغای کوڕی حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا)، خاڵی بەڕێزتان-م بیست.
خوالێخۆشبوو، کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و تێکۆشەرێکی دێرینی کوردستان بوو، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناکەوە هاوخەمی خۆم بۆ ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە و سەرجەم کەس و کاری دەرەبڕم، لە دلۆڤانی مەزن داواکارم ڕوحی بەرزەفڕیان بەبەهەشتی نەبڕاوە شاد بکات، و ئارامی و دڵنەوایش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
"انا لله وانا الیه راجعون"
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.