بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا، نۆ ملیۆن مەتر دووجا رێگاوبان قیرتاوكراوە، لەو چوارچێوەیەشدا 49 پڕۆژە تەواوكراون.
ئاگرین عەبدوڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: لە كۆتایی ساڵی رابردوودا، بڕی 35 ملیار دینار بۆ حەوت پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان تەرخانكراوە.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دهشڵێت: هەر لەم کابینەیەدا، 792 كیلۆمەتر چاككردنەوەی رێگاوبانەكان هەبووە، لەگەڵ هەشت پرد و تونێل، كە ئێستا لە بواری جێبەجێكردندان، سەرباری ئەوەی زیاتر لە 800 كیلۆمەتر لە رێگای گوندەكان بە بەردەوامی كاری تێدادەكرێت.
ئاگرین عەبدوڵا لەبارەی یەكەكانی نیشتەجێبوونیشەوە رایدهگهێنێت:، وەزارەت چاوەڕێی دابینكردنی بودجەیە بۆ تەواوكردنی ئەو یەكە نیشتەجێوونانەی كە لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێم خراونەتە بواری جێبەجێكرنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.