Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:21

وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان بڕیارێکی نوێ ده‌رده‌کات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئەو فەرمانبەرانەی دوو مووچەیان هەبووە و مووچەكانیان ڕاگیراوە دووبارە لەلایەن فەرمانگە و وەزارەتەكانیانەوە پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیان ده‌كرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گشتاندنێكدا كه‌ بۆ وەزارەت و دەستەكان ناردووه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: ڕایگەیاندووە،بەپێی فەرمانی وەزاریمان ژمارە 1 لەی 4-1-2021 بڕیار درا بە ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی 10 هەزار و 609، كە لە سیستمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە، كە لە 21 هەزار و 588 كەیس پێكهاتووە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: بە مەبەستی پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو مووچەخۆرانەی لە گشتاندنی سەرەوەدا ئاماژەیان پێ‌ كراوە و یەكلایی كردنەوەی مووچەكەیان و ڕاستاندنی مووچەی شایستە، بڕیاردرا بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكان بە ئەنجامدانی چەند ڕێكارێك.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، لێژنەیەكی پسپۆڕ لە گشت وەزارەتەكان بۆ ئەو بابەتە دروست بكرێت، پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ هەر فەرمانبەرێك و دواتر پەسەندكردنی لەلایەن بەشی یاسایی و سەرۆكی فەرمانگەكەوە.

ئەو فۆڕمانە یەكێكیان تایبەتە بەوانەی دوو مووچەی فەرمانبەرییان هەیە، یەكێكی دیكە تایبەتە بە مووچەیەكی فەرمانبەری و یەكێكی خانەنشینی، ئەوەی دیكەش بۆ ئەوانەیە، كە دوو مووچەی خانەنشینییان هەیە.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.