Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:40

قوباد تاڵەبانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خاڵی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو سەردار ئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا.

بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کۆچی دوایی خاڵی بەڕێزتان کاک سەردار ئاغای کوڕی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی، دڵگران و خەمباری کردین. کۆچکردوو جگە لەوەی  کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و کوردپەروەری سلێمانی و کوردستانە و لەدەستدانی جێگای ئەسەفە.

بۆ ئەم مەرگە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستە‌ی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی سەردارئاغا دەکەم و  هاوبەشی خەمتانم.

خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە ئێوە و کەسوکاری کۆچکردووش ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.