Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:57

کچێکی دیکەی ئێزیدی لە دەستی داعش رزگار کرا

کوردستان TV
#7
100%

كچه ‌ئێزدییه‌ك به‌ناوی عاسیما جاسم ته‌مه‌ن 17 ساڵ له ‌وڵاتی سووریا له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركرا، به‌ خانه‌واده‌كه‌ی شادبۆوه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ی نووسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدیه ‌ڕفێندراوه‌كانی ده‌ستی داعش له‌ پارێزگای دهۆك كچه ‌ئێزدییه‌ك به‌ناوی عاسیما جاسم ته‌مه‌ن 17 ساڵ له ‌وڵاتی سووریا له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركرا و دوای تێپه‌ڕبوونی 6 ساڵ به‌سه‌ر ڕفاندنی، جارێكی دیكه‌ به‌ئامێزی خانه‌واده‌كه‌ی شادبووه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێستا نزیكه‌ی سێ هەزار هاووڵاتى ئێزدى له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ئازادکراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.