وەزیری پەروەردە پرسهنامهیهك ئاڕاستهی خانهوادهی مامۆستا ئیبراھیم صباح مهلا دهكات، كه ئهمڕۆ لەکاتی نوێکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە گۆڕەپانی قوتابخانەكهی گیانی سپارد.
بەداخەوە پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ، یەکشەممە، رێکەوتی 2021/2/7، ھەواڵی گیان لەدەستدانی مامۆستا (ئیبراھیم صباح ملا)مان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە پێگەیشت، کە لەکاتی نوێکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە گۆڕەپانی (قوتابخانەی بنەڕەتی سۆرک) گیانی سپارد.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی سۆرک و خانەوادەی مامۆستای کۆچکردوو (ئیبراھیم صباح ملا) دەکەین، لە خودای میھرەبان داواکارین دڵئارامی بەھەموومان ببەخشێت و دوا ناخۆشی خانەوادە بەرێزەکەی بێت.
إنا لله و إنا الیه راجعون
ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردە
7ی 2ی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.