دوای نزیکەی هەفتەیەک لە کوژرانی دوو ژن و پیاوێک لە بەرانبەر بینای خانەی دادی کرماشان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وردەکاری ڕووداوەکەی بڵاوکردەوە رایدهگهێنێت: بکوژەکە ئەندامی سوپایە و هاوسەری یەکێک لە کوژراوەکانە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: رۆژی سێشەممەی ڕابردوو کەسێک بە ناوی ئەشکان کازمی لە شەقامی بێنتەلهودای بەرانبەر خانەی دادی کرماشان سێ کەسی بە چەک کوشت کە یەکیان پارێزەر و ژنێکیشیان هاوسەری خۆی بوو.
رێكخراوەكە راشیگهیاندووه: ئەو سێ کەسەی کە ئەشکان کازمی کوشتوونی، یەکیان خێزانی خۆی بە ناوی شیوا زەفەری خەڵکی شارۆچکەی دینەوەری شاری سەحنە و یەکێکی دیکەیان برای خێزانی بووە، کەسی سێیەمیش پارێزەری خێزانی بە ناوی پەریوەش نەزەری خەڵکی کرماشانە.
ههنگاو ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: ئەشکان ئەندامی فەرمیی سوپای ئێرانە و خەڵکی گواوری شاری گیلانی ڕۆژئاوایە کە لە تیپی 281ی هێزی زرێهی بێستووندا بووە و بە چەکی رێکخراوەیی خۆی لە سوپا (پارابلۆمی 9ی میلیمیتری) بەهۆی ناکۆکی لە سەر بڕی مارەیی و گەڕاندنەوەی ناوتێلانە ئەو سێ کەسەی کوشتووە.
شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە: لە کاتی تەقەکردن، برای شیوا زەفەری لەوێدا گیانی لەدەست دا و شیوا و پارێزەرەکەی بریندار بوون، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن درەنگ گەیشتە شوێنەکە و ئەو دوو بریندارەش لە رێگای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، گیانیان لە دەستدا.
سوپای پاسداران 3 هاوڵاتی کورد دهکوژێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.