Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:20

پۆلیسی سلێمانی: تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%


به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌و كاره‌بایی، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: پاش سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك كه‌ له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌و كاره‌بایی لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی ڕاپەڕینی به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیسی راشیده‌گه‌ێنێت: تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ یٔه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ دزیوه‌: (40 جه‌گی‌ یٔیشكردنی‌ وه‌ستای‌ دارو ته‌خته‌، 15 جه‌گی‌ گه‌وره‌ی‌ دارو ته‌خته‌، مۆلیده‌یه‌كی‌ 12 یٔه‌مپێری‌‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌ی‌ كاره‌بایی دیكه‌).
هه‌روه‌ها پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: تۆمه‌تبار (ع، ك، م له‌دایكبوی‌ 1979) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادنی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.