Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:20

پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوای جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی شنگال ده‌کات

کوردستان TV
100%

نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، داوای له‌ حكوومه‌تی فیدڕالی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال.

پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوایشی كرد به‌غدا بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ته‌رخان بكات به‌جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی قه‌زاكه‌دا بگونجێت.

ھاوكات داوای كرد كه‌ حكوومه‌ت ھه‌وڵه‌كانی چڕتر بكاته‌وه‌ بۆ ئازادكردنی ئه‌و رفێنراوانه‌ی دیكه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

هه‌روه‌ها پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوای له‌ حكوومه‌تی فیدڕالی عێراق و حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی شنگال كه‌ له‌نێوان ھه‌ردوولادا واژوو كراوه‌ تاوه‌كو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان، داوایشی كرد په‌له‌ بكرێت له‌ پێكھێنانی ھێزێكی ئه‌منیی له‌ ئێزدییه‌كان و ھۆزه‌كانی قه‌زای شنگال كه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و ھه‌ولێردا ھاتووه‌.

نه‌جم جبوری داوایشی كرد به‌زووترین كات كێشه‌ی ئیداره‌ی شنگال چاره‌سه‌ربكرێت تاوه‌كو ببێته‌ ھه‌نگاوێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زاكه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.