بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی ئهم حزبه دهكات، له پیامهكهدا هاتووه:
بە بۆنەی بیست و حهفتهمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستهی مامۆستا صلاح الدین بهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دهكهین.
له بهشێكی دیكه پهیامهكهدا هاتووه لەم قۆناغە ھەستیارەی ناوچەکە بەگشتی و، کوردستان و عێراق بە تایبەتی، بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانیی دەکەوێتە سەر شانی ھەموو لایەکمان و بەتایبەتی تریش کە لەچەندین لاوە ھەوڵی گوشار خستنە سەر ھەرێمی کوردستان دەدرێت لەرووی سیاسی و ئابووری و، پێشێلکردنی مافە دەستووریەکانمان، بۆیە ئەرکی ھەموو دڵسۆزانی نیشتمان پەروەرە ھەڵوێست و گوتارەکانمان بە ئاراستەی پاراستنی دەسکەوتەکان و مافە دەستووریەکان و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و، دابینکردنی ئارامی و ئاسودەیی و ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان بێت.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، ھیوای بەردەوامی و ھەمیشە سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کورردستان
6ـی2ـی2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.